نرخی ئەمڕۆی نەوت

کوردستان24

K24- هەولێر:

بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دروستبوونی مەترسی لەسەر داهاتووی ئابووری ئەمەریکا، نرخی نەوت دابەزی.

شەوی رابردوو، نرخی نەوت بۆ سەرو 44 دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، 32 سەنت دابەزی و لە 44 دۆلار وەستا.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، 33 سەنت دابەزی و بە 41 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دوێنێ سێشەممە، نرخی نەوت بەهۆی بڵاوبوونەوەی هەواڵی دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بەرزبووەوە، بەڵام زیادبوونی مەترسییەکانی کۆرۆنا ئەو زیادبوونەوەی وەستاند.

Reuters