داهاتی دەروازە سنوورییەکانی عێراق لە نێوان گەندەڵی و قۆڕخکاریدا

دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق داهاتی دوو مانگی سەرەتای ئەم ساڵی دەروازە سنوورییەكانی ئاویی، وشكانی و ئاسمانیی بڵاو كردوە و بە گوێرەی تۆمارەکان داهاتەكە زیاترە لە 400 ملیار دینار.

دەستەکە جەخت دەکاتەوە كار بۆ زیاتركردنی داهاتی دەوازە سنووریەکان دەكات، بەڵام بە گوێرەی بەدواداچوونی ئابووریناسانی عێراقی، ساڵانە سێ ترلیۆن دینار بەفیرۆ دەدرێت، ئەگەرنا توانا و هێزی ئابووریی دەروازەكان شەش ملیار دۆلارە، بەڵام بەهۆی هەژموونی سیاسی چەکدارییەوە ناتواندرێت كۆنتڕۆڵی دەروازەكان بكرێت.