پەیامی سەرەخۆشیی مەسرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی دایکی نازم هەرکی

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی دایکی بەرپرسی لقی 17ـی پارتەکە لە شنگال، پرسە و سەرخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەکە کرد.

سێشەممە 1ـی نیسانی 2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی دایکی نازم هەرکی، بەرپرسی لقی 17ـی پارتەکە لە شنگال، پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەی مەسرور بارزانیدا هاتووە، " بۆ کۆچی دوایی دایکتان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم".

لە بەشێکی دیکەی پەیامی سەرەخۆشییەکەی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ نازم هەرکی، هاتووە، "خوای گەورە گیانی دایکتان بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری ئارامیش بە ئێوە ببەخشێت".

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment