وەقفی سوننی مامۆستایەکی ئایینی لە بەغدا بەهۆی نوێژی جەژن لە وتاردان دوور خستەوە

شێخ عەقیل فەهداوی
شێخ عەقیل فەهداوی

سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی، مەشعان خەزرەجی، بڕیاری ڕاگرتنی شێخ عەقیل فەهداوی، ئیمام و وتارخوێنی مزگەوتی مستەفا لە عامریەی بەغدا لە وتاردان دەرکرد و بۆ شوێنێکی دیکەی گواستنەوە.

شێخ عەقیل فەهداوی لە ڕێگەی پۆستێکەوە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردەوە و گوتی: "بە فەرمی لە بڕیارەکەی وەقفی سوننی ئاگادارکراوەتەوە، ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تێیدا باسی لە ناکۆکییەکانی دیاریکردنی ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان کرد و گوتی، ناکۆکییی لەناو هاوڕێکانی لەناو هەمان پێکهاتەدا ڕوویداوە"، ئاماژەی بەوەش کرد "ئەو بڕیارەی لە دژی دراوە ناڕەوایە."

ئەو گرتە ڤیدیۆیەی عەقیل فەهداوی بڵاویکردەوە، ڕەخنەی لە دەستێوەردانی سیاسیەکان گرتووە  لەسەر دیاریکردنی ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، کە بووەتە هۆی مشتومڕ و کاردانەوەی کۆمەڵگە لە ناوەندە ئایینی و کۆمەڵایەتیەکاندا .

 
 
Fly Erbil Advertisment