ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەمنی سەبارەت بە بوونی تورکیا لە سووریا دەکات
ڕۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، بەرپرسانی بالای ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەمنی سەبارەت بە بوونی هێزەکانی تورکیا لە سووریا دەکات، بڕیارە یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگری و ئیال زامیر، سوپاسالاری ئیسرائیل و ژمارەیەک لە فەرماندە باڵا سەربازییەکان بەشداریی کۆبوونەوەکە بکەن، بەبێ بەشداریی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیران کە ئێستا لە مەجەرە.
ڕۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی بڵاوی کردووەتەوە، ئەو کۆبوونەوەیە لە نیگەرانییەکانی ئیسرایلەوە بەبوونی تورکیا لە سووریا سەرچاوەی گرتووە کە پێی وایە دەبێتە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ لەسەر ئیسرائیل، ڕۆژنامەکە دەشڵێت: ئیسرائیل نایەوێت بچێتە نێو شەڕێکی ڕاستەخۆ لەگەڵ تورکیا، بەڵام بەردەوام دەبێت لەو هێرشانەی کردیە سەری لە سووریا.
ڕۆژنامەکە بڵاوی کردووەتەوە، ئیسرائیل پێی وایە، ئەنقەرە هەوڵی زیادکردنی بوونی سەربازیی خۆی لە سووریا دەدات و دەیەوێت بە هەمیشەیی لەو وڵاتە بە ڕەزامەندی دەسەڵاتی نوێی سووریا بمێنێتەوە، بەمەش تورکیا هەڕەشە لەسەر ناوچەکە دروستدەکات.
کاتس دووپاتی کردەوە، ئیسرائیل هەوڵی چاک داماڵین لە باشووری سووریا دەدات لەگەڵ گرەنتی ئازادیی سووڕانەوەی فڕۆکەکانی بەسەر ئەو ناوچەیە، دەشڵێت: هەر گۆڕانکارییەک لەو دۆخەی ئێستا هاتووەتە ئاراوە، بەشێوەیەکی زۆر توند وەڵامی دەدینەوە.
شەوی ڕابردوو، چوارشەممە 2ـی نیسانی 2025، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشی ئاسمانییان بۆسەر دوو بنکەی ئاسمانی و شوێنی ژێرخانی سەربازی لە شارەکانی دیمەشق، حەما و حومسی سوریا دەستپێکردووە.
سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، هەڵکوتانە سەر سوریای نوێ "پەیامێکە بۆ تورکیا".