ئه‌نقه‌ره: دوو ئه‌ندامی په‌كه‌كه له خواكورك كرانه ئامانج
به‌رده‌وام ده‌بین
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (22ی تهمموز/ یۆلیۆی 2020)، رایگه‌یاند، له ئاكامی هێرشێكی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر په‌كه‌كه، دوو ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه له "باكووری عێراق" كوژراوون.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی ناوچه‌یه‌كی چیای خواكوركیان له باكووری عێراق كردووه و دوو تیرۆریستی په‌كه‌كه له چالاكی خراوون".
وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاندووه، "به‌رده‌وام ده‌بین و به هه‌موو توانایانه‌وه كرده‌ی سه‌ربازی له دژی ئه‌و چه‌كدارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن".