ئیسرائیل: تورکیا دەیەوێت نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داڕێژێتەوە

ماڵپەڕی هەواڵی(وای نێت)ـی ئیسرائیلی بڵاوی کردووەتەوە، تورکیا بەوەندە ناوەستێت بەشێک بێت لە هاوکێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکو هەوڵ دەدات نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داڕێژێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو ماڵپەڕە هەواڵییەی ئیسرائیل، تورکیا لە ئێران پڕ مەترسی ترە، دەڵێت: ئەردۆ‌‌غان دەیەوێت بنکەی سەربازی لە ناوەندی سووریا دروست بکات.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەر ئیسرائیل لە دروستکردنی بەرەیەکی بەهێز لە باکوور شکست بێنێت، دەبێتە هۆی جەنگێکی بەوەکالەت لەنێوان تورکیا و ئیسرائیل.
ماڵپەڕەکە نووسیویەتی: تورکیا لە ئێران جیاوازە، لەبەر ئەوەی ئابوورییەکی تایبەت بەخۆی هەیە و هێزێکی تایبەتە لە گۆڕەپانی سیاسی ئەورووپا، دووەم گەورەترین هێزی سەربازیی لە ناتۆ هەیە.