واشنتن پۆست: لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵدا ئەمەریکا هێرش دەکاتە سەر ئێران

ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمەریکا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، ئەگەری زۆرە، ئەمەریکا و ئیسرائیل لە ناوەڕاستی ئەمساڵ، هێرشی سەربازیی بکەنە سەر ئێران.
ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، خواستی خۆی بۆ ئەمەریکا نیشان داوە لەوەی، بە هاوبەشی هێرش بکەنە سەر ئێران.
واشنت پۆست لە ئاژانسی هەواڵگری ئەمەریکا( سی ئای ئەی) وەک زانیاریی گواستوویەتییەوە، ئەگەری زۆرە لە ناوەڕاستی ئەمساڵ کە کەمتر لە دوو مانگی ماوە، ئەو هێرشەی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئەنجام بدرێت.
ئەمەریکا وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەو هێرشەی سەر ئێران، هێزی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، ڕۆژنامەکە دەشڵێت: ئەمەریکا هێزەکانی خۆی نیشانی ئێران و حووسییەکان دەدات.