ڕۆژنامەی دەیلی مەیل: ئەمەریکا هێرش دەکاتە سەر کوورە ئەتۆمییەکانی ئێران

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاوی کردووەتەوە، بەرپرسانی باڵای سەربازیی ئیسرائیل ئاشکرایان کردووە، ئەمەریکا پێداگرە لەوەی، لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوو، هێرش بکاتە سەر کوورە ئەتۆمییەکانی ئێران.
دەیلی مەیل، ئاشکرای کردووە، بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل پێیانی ڕاگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەی دوا کەوتووە، بەڵام ئێستا کاتی ئەو هێرشەیە بۆ سەر ئێران.
بەرپرسە ئیسرائیلییەکە بە ڕۆژنامەکەی گوتووە، دۆناڵد ترەمپ هەوڵی ئەوەی داوە لەگەڵ ئێران سەبارەت بە پرۆژەی ئەتۆمی دەست بە دیالۆگ بکات، ئەو هەوڵەش شێتانە نییە، بەڵکو مەبەست لێی ئارامی و سەقامگیریی ئیسرائیل و جیهانە بە گشتی.
بەرپرسە ئیسرائیلییەکە دەشڵێت: گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ دەسەڵات دەرفەتێکە هاتووەتە بەردەم ئیسرائیل و دووبارە نابێتەوە.