گەلەگورک هەڕەشە لە ویلایەتێکی ئەمەریکا دەکات

بەرپرسانی ناوچەیەکی ویلایەتی مەکسیکۆی ئەمەریکا ڕایانگەیاندووە، بەردەرگەی هەر ماڵێک لەو ناوچەیە، گەلە گورگێکی لێیە، ژیانی خەڵکی ناوچەکەیان خستووەتە مەترسییەوە. دەشڵێن: گورگەکان لە مرۆڤەکان ناترسن و سڵیان لێ ناکەنەوە.
هێزەکانی پۆلیسی ئەو ویلایەتە هەوڵ دەدەن هەموو گورگەکانی ئەو ناوچەیە کۆ بکەنەوە و بیانگوازنەوە ڕۆژئاوای ئەمەریکا.
بەرپرسانی ناوچەی کاترۆن، ئەمڕۆ دەربارەی پرسی هەڕەشەی گورگەکان کۆ بوونەوە، بۆ ئەوەی بزانن  لەبارەی ئەو هەڕەشەوە چی بکەن و زیانەکانیش بخەمڵێنن کە بەهۆی ئەو گەلەگورگەوە بەر هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە کەوتووە. لەگەڵ ئەوەشدا وایان نیازە هەموو گورگەکان کۆ بکەنەوە و بیانگوازنەوە دەرەوەی ناوچەکە.
لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، بەرپرسانی ناوچەی  کاترۆن ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەو گەلەگورگەی هەن، مەترسییان خستووەتە سەر ژیان و ماڵی هاووڵاتییانی ناوچەکە، داوا لە هاووڵاتیانیش دەکات هۆشیار بن و ئاگەداری منداڵەکانیان بن، داوایان لە پیر و بەتەمەنەکانیش کردووە ئاگەداری خۆیان بن.