رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی: تاوەکو سه‌ری ساڵ چاوه‌ڕێی پێكوته‌ی كۆرۆنا مه‌بن
ڤایرۆسی كۆرۆنا له چه‌ند وڵاتێك له قۆناخی جیاوازی دروستکردندان
K24 - هەولێر
لەکاتێکدا جیهان بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی هەواڵێکی خۆشە، کە مزگێنی دۆزینەوەی چارەسەری یەکجاریی پەتای کۆرۆنا بدات، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێ "تاوەکو سه‌ری ساڵ چاوه‌ڕێی پێكوته‌ی كۆرۆنا مه‌بن".
د. مایك رایان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌شی فریاكه‌وتن له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند "چه‌ندین ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا له چه‌ند وڵاتێك له قۆناخی جیاوازی دروستکردندان، به‌ڵام هه‌تاوەکو دوای سه‌ری ساڵی 2021 چاوه‌ڕێ مه‌كه‌ن ئه‌و پێكوتانه به‌كاربهێنرێن".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ته‌ندروستیی جیهانی ئاشكرای دەکات "هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی پێكوتەی کۆرۆنا زۆر خێران و به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن، به‌ڵام جارێ زووه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری كۆتایی".
لە سەرەتای 2020ـەوە جیهان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گۆڕا، بەجۆرێک زیاتر لە 15 ملیۆن و 385 کەس تووشی پەتاکە بوون، هەروەها 630 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوە جگە لەوەی ملیۆنان کەسی دیکە بەهۆی داخرانی شوێنی کار و زیانی ئابووری، کارەکانیان لەدەستداوە و بێکار بوون.