ڕۆژنامه‌یه‌ك: ئێران فه‌رمانی به كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی كردووه له یه‌مه‌ن

ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئێران فه‌رمانی به كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی كردووه له یه‌مه‌ن؛ ده‌شڵێت، تاران خۆی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی ئه‌مه‌ریكا ده‌پارێزێت.
پێنجشه‌ممه، 3ـی نیسانی 2025، ڕۆژنامه‌ی "ته‌له‌گراف"ـی به‌ریتانی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی ئێران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووه‌ته جێی دڵه‌ڕاوكێی ئێرانه له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا.
به‌پرسه ئێرانییه‌كه به ڕۆژنامه‌ی "ته‌له‌گراف"ـی به‌ریتانی گوتووه، تاران فه‌رمانی به هێزه سه‌ربازییه‌كانی كردووه له یه‌مه‌ن بكشێنه‌وه و ده‌ستبه‌رداری حووسییه‌كان بن به‌تایبه‌تی دوای هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئه‌و گرووپه.
ئه‌و به‌پرسه‌ی ئێران گوتووشیه‌تی، تاران پێی وایه حووسسهكان توانای ئه‌وه‌یان نییه زیاتر به‌رگریی بكه‌ن به‌تایبه‌تی دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و لاوازبوونی حزبوڵڵای لوبنانی.