نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووەوە
K24 - هەولێر
ماوەیەکە نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدایە بەجۆرێک بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ هەر مسقاڵێک زێڕ، پێنج هەزار دینار گرانترە.
دوێنێ زێڕ لەدوای ساڵی 2012ـەوە بەرزترین بەهای خۆی تۆمارکرد و، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 325 هەزار دینار بوو، بەڵام ئەم نرخە لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا گۆڕا و ئەمڕۆ بەپێی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر، مسقاڵی زێڕی عەیار 21 بە 330 هەزار دینارە.
بەهای ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 280 هەزار دیناری عێراقی
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 330 هەزار دیناری عێراقی
مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 بە 374 هەزار دیناری عێراقی.
هـ.ر.