ترەمپ: پوتین ئامادەیە بگاتە ڕێککەوتن بۆ چارەکردنی کێشەکانی ئۆکرانیا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا متمانەی دا بە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ چارە کردنی کێشەکانی ئۆکرانیا.

دۆناڵد ترەمپ، لەبارەی کۆتاییهێنان بە ململانێکانی ئۆکرانیا، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، "بڕوام وایە سەرۆک پوتین ئامادەیە ڕێککەوتنێک بکات".

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، "ماوەیەک بەر لە ئێستا گفتوگۆم لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی کردووە، ئۆکرانیا پێشکەوتنی بەرچاو لەگەڵ ئەمەریکا بەدەست دەهێنێت.

سەرۆکی ئەمەریکا لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: زێلنسکی ئامادەیە بۆ ڕێککەوتنێک، بەڵام بەبێ ئەوەی دیاری بکات چ جۆرە ڕێککەوتنێکە.

لای خۆەوە سەرۆکی ڕووسیا جەختی لەوە کردەوە مۆسکۆ کراوەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمەریکا سەبارەت بە ململانێی ئۆکرانیا، ئاماژەی بەوەش کرد، گرنگترین شت چارە کردنی ڕەگ و ڕیشەی قەیرانەکانە.

پوتین هەروەها بەڕوونی ئەوەی خستەڕوو ئامانجی یەکلاکردنەوەی ململانێکان لە ئۆکرانیا نابێت ئاگربەستێکی کورتخایەن یان قۆناغی کۆکردنەوە و چەکدارکردنەوە بێت بۆ درێژەدان بە ململانێکان، بەڵکو دەبێ ئاشتییەکی درێژخایەن بێت.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment