کۆنگرێسمانێک پرۆژە یاسای ئازادکردنی عێراق لە دەست ئێران پێشکەش دەکات

جۆی وێلسن، کۆنگرێسمانی کۆمارییەکان و کەسایەتییەکی نزیک لە دۆناڵد ترەمپ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: خۆشحاڵم پرۆژەیاسای ئازادکردنی عێراق لەدەست ئێران لە کۆنگرێس پێشکەش دەکەم.

ڕاشیگەیاند "ئەم پڕۆژەیاساییە ھەردوو پارتەکە پشتگیریی دەکەن پاڵپشتییە بۆ ھەوڵەکانی خەڵکی عێراق و بۆ ئازادکردنی وڵاتەکەیان لە ئێران، هەروەها سوپاسگوزاری کۆنگرێسمان جیمی پانێتا دەکەم کە لەگەڵمدا سەرپەرشتی ئەو پرۆژەیاساییە دەکات."

دەشڵێت: بريكارەکانی ئێران لە عێراق، بترسن، چونکە بە دڵنیاییەوە ئەم پرۆژە یاساییە پەسەند دەکرێت."

ئەگەر بێتو پرۆژە یاساکە جێبەجێ بکرێت لە کۆنگرێس، ئەوا شەش هێزی سەر بە حەشد هەڵدەوەشێندرێنەوە.