هێزەکانی سووریای دیموکرات و یەکینەکانی پاراستنی گەل لە حەلەب کشانەوە
ئاژانسی هەواڵی سانا بڵاوی کردەوە، یەکەم کاروانی سەربازیی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە)، لە پارێزگای حەلەب دەستی بە کشانەوە کرد بەرەو ڕۆژهەڵاتی فورات.
ئاژانسی سانا ئاشکرای کردووە، کاروانە سەربازییەکەی هێزەکانی سووریای دیموکرات، بەسەرپەرشتی وەزارەتی بەرگریی دەستییان بە کشانەوە کردووە لەو ناوچەیە.
دوێنێ پێنجشەممە 3ـی نیسانی 2025،ڕوانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ ئاشکرای کرد، 100 دیلی دەستی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) و 150 دیلی دەستی هێزەکانی سووریا بەپێی ڕێککەوتن ئاڵ‌وگۆڕیان پێکرا.
10ـی ئاداری 2025، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاندبوو، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕێككه‌وتوون.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ڕایگه‌یاندبوو، شه‌رع و عه‌بدی ڕێككه‌وتوون هه‌سه‌ده بخرێته ناو سیسته‌می هێزی به‌رگریی نیشتمانی سووریا، هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتن سه‌رجه‌م دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌وانه‌ش ده‌روازه سنوورییه‌كان، فڕۆكه‌خانه و كێڵگه‌كانی نه‌وت و غاز به دیمه‌شقه‌وه ببه‌سترێنه‌وه.
لەلایەکی دیکەوە، یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) ڕایگەیاند، دەستییان بە کشاندنەوەی هێزەکانیان لە حەلەب کردووە.
یەکینەکانی پاراستنی گەل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، هێزەکانیان لەهەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە دەستیان بە کشانەوە کردووە و گەڕەکەکانیان ڕادەستی هێزەکانی ئاسایش کرد، ڕاشیدەگەیەنێت: یەپەگە بە چەکی خۆیان بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا چوون.
یەکینەکانی پاراستنی گەل دەڵێت: ئەو کشانەوەیە بەپێی خاڵی شەشەمی ڕێککەوتنی نێوان ئەنجوومەنی گشتی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە و بەڕێوەبەرایەتی شام بووە، دوێنێش 250 دیل لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و دەسەڵاتی شام ئاڵوگۆڕ کراون.
