ڕاوێژکارێکی سوودانی: شاندێکی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان سەردانی عێراق دەکات

ڕاوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌رفه‌تێكی ده‌گمه‌ن له به‌رده‌م به‌غدا و واشنتن هه‌یه بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی هاوبه‌شییه‌كانیان؛ ده‌شڵێت، شاندێكی باڵای كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان سه‌ردانی عێراق ده‌كات.
فه‌رهاد عه‌لائه‌ددین، ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له وتارێكدا كه له ڕۆژنامه‌ی "The National" بڵاو كراوه‌ته‌وه، گوتوویه‌تی، به‌م دواییانه‌ی سه‌ردانی واشنتنی كرده‌وه و به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكی پێی ڕاگه‌یاندووه، ئیداره‌ی تره‌مپ سه‌رنجی ده‌خاته سه‌ر پێشخستن و هێز و ئاسایشیی ئه‌مه‌ریكا، كه ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ خواستی عێراق و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌ك ده‌گرێته‌وه.
فه‌رهاد عه‌لائه‌ددین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئاسایش، وزه و ئابووریی پێش ده‌كه‌وێت و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌م باره‌وه ده‌رفه‌تێكی ده‌گمه‌ن و گه‌وره‌یان له به‌رده‌مدایه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی زیاتر له پێشكه‌وتنه‌كانی عێراق بگێڕن.
ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتووشیه‌تی، شاندێكی باڵای كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌ن و ئامانجییان دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی نوێیه له بازاڕه‌كانی عێراق.
فه‌رهاد عه‌لائه‌ددین باسی له‌وه‌ش كردووه، شانده ئه‌مه‌ریكییه‌كه له سه‌ردانه‌كه‌یاندا ژماره‌یه‌ك ڕێككه‌وتن و یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا عێراقییه‌كان واژۆ ده‌كه‌ن. جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، ده‌رفه‌تێكی گه‌وره له به‌رده‌م واشنتن و به‌غدا هه‌یه بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی هاوبه‌شییه‌كانیان.