هاووڵاتییانی ئەمەریکی لە دژی سیاسهتی ترەمپ ڕژاونەتە سەر شەقام
دوای گربوونەوەی بەشێک لە هاووڵاتیان لە واشنتن و پاریس، ڕۆما و لەندەن لە دژی سیاسەتی سەرۆکی ئەمەریکا، بڕیار وایە کاتژمێر 12:00 بە کاتی واشنتن و 19:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان گربوونەوەیەکی فراوان لە بەردەم مۆنۆمێنتی واشنتن و کۆشکی سپی بەڕێوە بچێت.
شەممە 5ـی نیسانی 2025، ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی بڵاوی کردەوە، هەزاران کەس لە بەردەم مۆنۆمێنتی واشنتن و شارەکانی دیکە لە دژی سیاسەتی دۆناڵد ترەمپ، سهرۆكی ئهمهریكل گرد بوونەتەوە، ئەمەش دەبێتە گەورەترین خۆپێشاندان دوای گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی.
ئاژانسەکە ئاماژەشی داوە، بەهۆی نیگەرانی وڵاتان لە سیاسەتی سەرۆکی ئەمەریکا، تەنانەت لە پایتەختەکانی وەکوو پاریس، ڕۆما و لەندەنیش خەڵک ڕژاونەتە سەر شەقامەکان.
هاوپەیمانە ئەمەریکییە نافەرمییەکان کە لە گرووپە چەپەکان پێک هاتوون، لەنێویاندا گرووپەکانی MoveOn و Women’s March، چالاکییەکانیان لهم بارهوه زیاتر لە 1000 شار و ڕێک خستووە.
دروشمی هەندێک لە گرووپە بەشداربووەکان باس لەوە دەکەن کە ترەمپ و ئیلۆن مەسكی هاوڕێ ملیاردێرەکەی بە بێشەرامەنەترین شێوە لە مێژوودا دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا گرتووه.
هەروەها بڕیارە, گەورەترین خۆپێشاندان ئەمڕۆ 12:00 بە کاتی واشنتن و 19:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان لە بەردەم کۆشکی سپی و مۆنۆمێنتی واشنتن دەست پێ بکات پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 20 هەزار کەس بەشداریی تێدا بکەن، کە بەشێک لە نوێنەری دیموکراتەکان بەشداری تێدا دەکەن.
هاوکات لایەنگرانی فەڵەستینیش لە هەمان کات بە جیا خۆپێشاندان دەکەن.
ئەمەش دوای ئەوە دێت لە ڕۆژی پێنجشەممە 3ـی نیسانی 2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاری سەپاندنی باجی گورمگی بەسەر 180 وڵات ئیمزاکرد.