دۆلار دابەزی و نەوت جێگیرە
نرخی ئەمڕۆی نەوت
K24- هەولێر:
نرخی نەوت بەهۆی لاوازبوونی دۆلار و زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و چین بە نەگۆڕی مایەوە.
ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 43 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، 41 دۆلار و هەشت سەنتە.
دوای ئەوەی ئەمەریکا داوای لە چین کرد کونسوڵخانەکەی لە هۆستن دابخات، چینیش داوای لە ئەمەریکا کردووە کونسوڵخانەکەی لە چێنگدو دابخات، ئەمەش هۆکارێکی دیکەی بۆ دابەزینی دۆلار زیاد کرد.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، بەهای دۆلار بۆ نزمترین ئاست لە ماوەی 22 مانگی رابردوو دابەزیووە، ئەمەش هانی کڕیاران دەدات زیاتر نەوت بکڕن چونکە نەوت مامەڵەکەی بە دۆلارە.
پێشبینی دەکرێت بە کەمبوونەوەی رێکارەکانی کۆرۆنا، نرخی نەوت بەرزببێتەوە.