سەرۆک وەزیرانی لوبنان بۆ وەدەستهێنانی نەوتی هەرزان دێتە عێراق

نەواف سەلام، سەرۆک وەزیرانی لوبنان
نەواف سەلام، سەرۆک وەزیرانی لوبنان

سەرۆک وەزیرانی لوبنان سەردانی عێراق دەکات و بابەتی نەوتی هەرزانیش، ئامانجی سەرەکیی سەردانەکەیەتی.

چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە حکوومەتی عێراقی ئاشکرایان کردووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نەواف سەلام، سەرۆک وەزیرانی لوبنان بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە عێراق.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، سەردانەکەی نەواف دوو ڕۆژ دەخایەنێت، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆ دەبێتەوە و ئامانجی سەرەکیی سەردانەکەشی، دەستکەوتنی نەوتی هەرزانە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، جگە لە پرسی نەوت، دۆخی سووریا و هەڕەشەی گروپە تیرۆریستییەکانیش لە ناوچەکە گرنگترین ئەو پرسانە دەبن کە سەرۆک وەزیرانی لوبنان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێیان دەکات.