شیفا بارزانی بۆ فیدراسیۆن و ناوەندەکانی نەمسا: دەنگ بە کاندیدە کوردەکان بدەن

شیفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، لەگەڵ فیدراسیۆن و ناوەندەکانی ئەو وڵاتە کۆبوویەوە و داوای لێکردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەنگ بە کاندیدە کوردەکان بدەن.

سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی بە ئامادەبوونی چەپەر حاجۆ ، کاندیدی کوردی سەر لیستی پارتی سۆسیالیستی نەمسا بۆ پەرلەمانی ئەو وڵاتە، داوای لە فیدراسیۆن و ناوەندەکانی ئەو وڵاتە کرد، دەنگ بە کاندیدە کوردەکان بدەن.

شیفا بارزانی، ستایشی فیدراسیۆن و ناوەندەکانی نەمسای کرد کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا خزمەتێکی بەرچاویان بە ڕوەندی کوردستانی لەو وڵاتە کردووە و  بوونەتە یەکێک لە باشترین و چالاکترین فیدراسیۆنەکان.

شیفا بارزانی، داوای کرد کار بکەن بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی 27ـی ئەم مانگە، کوردستانییان دەنگ بە کاندیدە کوردەکان بدەن،  فیدراسیۆنیشی ڕاسپارد لەم بارەوە کۆمیتەیەک پێکبێنن و بە ڕژدی کاری لەسەر بکەن.