ئامێدی.. بەهۆی شەڕی توركیا و پهكهكه نرخی گیا بەهارییەکان گران بووە

شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە کاریگەریی کردووەتە سەر کەمبوونەوە و گرانبوونی گژوگیا بەهارییەکان لە دەڤەری ئامێدی.
یەکشەممە، 6ـی نیسانی 2025، جەلال ئەحمەد، یەکێک لە دوکاندارە دێرینهكانی شارەدێی شێلادزێیە بە کوردستان24ـی گوت: 20 جۆری گژوگیای بەهارە هەیە، ئەمساڵ نرخییان بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو گران بووە.
ئەو دوکاندارە گوتیشی: بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیا، گژوگیای بەهاری لە دەڤەرەکە 20%ـی کەمتر بووە، نرخەکانیش بەم شێوەیە گران بوونە: کیلۆیهك چۆرین لە دوو هەزار دینارەوە بووهتە پێنج هەزار دینار، مەلیش لە شەش هەزارەوە بووهتە 10هەزار دینار، کوارک لە 20 هەزارەوە بووهتە 30 هەزار دینار.
هەرێمی کوردستان دەوڵەمەندە بە گژوگیا بەهارییەکان و ساڵانە لەگەڵ وەرزی بەهاردا بازاڕەکان پڕ دەبن لەو جۆرە گیایانە.