ئاسایشی هەولێر: ئەو دوو کەسەی خوشکی خۆیان کوشت دەستگیرکران

ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردووە کە خوشکێکی خۆیان لە نزیک هەولێر کوشتووە.

یەکشەممە 6ـی نیسانی 2025، بەڕیوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردەوە، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، دوو تۆمەتباریان دەستگیر بەناوەکانی(ع ، ش ، ع) و(ج ،ش ، ع)، دەستگیر کرد، بەتۆمەتی ئەوەی لە 4ـی نیسانی 2025، لە قەزای مەخمور لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، خوشکێکی خۆیان کوشتووە، دوای ئەنجامدانی تاوانەکەش، بە مەبەستی خۆ حەشاردان هەڵاتوونەتە شاری هەولێر.