کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا به جووتیاران زیاد دەکرێت

بۆ پاڵپشتی جووتیاران بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای هەولێر پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بۆ ئەو زەوییانە زیاد دەکات کە پشت بە ئاوی بیرەکان دەبەستن بۆ ئاودانی بەرهەمەکانیان.
یەکشەممە، 6ـی نیسانی 2025، هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: ئەمساڵ ڕێژەی باران کەمتر بوو بەراورد بە ساڵی رابردوو، بەم هۆیەوە بەشێکی زۆری جووتیاران پشت بە ئاوی بیرەکان دەبەستن، بۆ ئەمەش پێویستی بە بڕی کارەبای زیاتر هەیە.
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر باسی لەوەش کرد، بە نووسراوی فەرمی داوایان لە بهڕێوهبهرایهتیی کارەبای هەولێر کردووە بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبا بەو شوێنانەی جووتیاران پشت بە ئاوی بیرەکان دەبەستن بۆ ئاودانی بهرههمهكانیان.
ئاماژەی بەوەش کرد، هەر ئەمڕۆ وەڵامی داواکارییەکەمان درایەوە و ڕۆژانە لە دوو بۆ چوار کاتژمێر کارەبا زیاد دەکرێت، ئەمەش دەبێتە هاوکارێکی باش بۆ جووتیاران بۆ بهرههمهكانیان.
ئەم ساڵ بەهۆی کەمی ڕێژەی باران، پێشبێنی دەکرێت بەرهەمی جووتیاران کەم بکات. به پێی دوایین زانیارییهكان، تێكڕای بارانی ئەمساڵ 114ملم بووه.
