سووریا.. لە مانگی ئاداری ئەم ساڵدا 144 کەس کوژران
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، لە مانگی ئاداری ڕابردوودا 144 کەس کوژراون کە ژن و منداڵیان تێدایە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەک کە بڵاو کراوەتەوە، لە ئەنجامی هێرشی عەشایەری لە سەرانسەری وڵاتدا، بەتایبەتی لە ناوچە کەناراوییەکان، زۆرێک لە خەڵکی مەدەنی بە ژن و منداڵەوە کوژراون.
لە ڕاپۆرتەکەدا بەڵگەی ئەوە خراوەتەڕوو بە گشتی 144 کەس کوژراون کە 2 ژن و 3 منداڵنیان تێدایە. هێرشەکان لە زۆرێک لە شارەکان بە تایبەت حومس و تەرتوس توندتر بوون.
ژمارەی مردووان کە بەپێی شار دیاری کراوە بەم شێوەیە:
حەلەب: 9 کەس
حەما: 19 کەس
لادێی دیمەشق: 23 کەس
لازقیە: 12 کەس (لەوانەش 1 ژن و 2 منداڵ)
درعا: 12 کەس
حومس: 33 کەس (لەوانەش 1 ژن و 1 منداڵ)
دیمەشق: 4کەس
دێرە زۆر: 3 کەس
تەرتووس: 29 کەس