فراكسیۆنی سادقوون دژی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌وه‌ستێته‌وه
فراكسیۆنی سادقوونی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق دژی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌وه‌ستێته‌وه.
محەممه‌د به‌لداوی، ئەندامی فراكسیۆنی "سادقوون" كه نوێنه‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی "عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق" له په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن، ڕایگه‌یاندووه، زۆربه‌ی هێزه سیاسییه‌كان پشتیوانیی له مانه‌وه‌ی یاسای ئێستەی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن و نایانه‌وێت هیچ بڕگه و مادده‌یه‌كی ده‌ستكاری بكرێت.
به گوته‌ی به‌لداوی "هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كاتێكی زۆری ده‌وێت و تاوەکوو ئێستەش هێزه سیاسییه‌كانی ناو په‌رله‌مانیش له‌سه‌ر ڕه‌شنووسێكی یه‌كگرتوو ڕێك نه‌كه‌وتوون. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا زۆربه‌ی هێزه‌كان پشتیوانی‌یان بۆ مانه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن نیشان داوه، به‌ڵام ته‌نها فراكسیۆن و په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان داوای هه‌مواری یاساكه ده‌كه‌نه‌وه له ڕووی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ڕێژه‌ی براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه، بۆیه هه‌ر هه‌موارێك كاتێكی زۆری ده‌وێ و واده‌كات پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیش له‌كاتی دیاریكراودا به‌ڕێوه نه‌چێت."
ڕۆژی هەینی، 04-04-2025، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاندبوو، پابەندن بە دەستوور و یاسا و هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا دەکرێت. ئاماژەی بەوەش کرد، ژمارەی دەنگدەرانی تەمەن 2007 بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵ، زیاتر لە ملیۆنێک دەنگدەرە.