لەسەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە دوو تۆن ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە

لە سێ مانگی سەرەتای ئەم ساڵەوە زیاتر لە دوو تۆن و 150 كیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە، زیاتر لە هەزار و 559 بازرگانی بیانی و ناوخۆی ئه‌و ماددانه‌ش دەستگیر كراون.
عه‌دنان جه‌حیشی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كانی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاندووه، دۆسیه‌ی هۆشبه‌ر یه‌كێكه له پرسه ئاڵۆزه‌كان و بۆته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ته‌واوی كۆمه‌ڵگه.
جه‌حیشی گوتیشی: ئەوەی لە ڕابردوو بەدەست هاتووە، دەستکەوتێکی ئەمنییە لە سەرانسەری عێراقدا، كه دەیان تۆڕی قاچاخچێتی دەستگیرکراون، كه دواجار توانراوه چوار كارگه بدۆزرێته‌وه، كه له قۆناغی سه‌ره‌تایی دروستكردنی جۆره‌كانی حه‌بی هۆشبه‌ر بوونە، به‌جۆرێك بوونی ئه‌و كارگانه مه‌ترسی گه‌وره دروست ده‌كات، كه ده‌یانه‌وێ به‌و ژه‌هره‌ی دروستی ده‌كه‌ن، ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، بە گوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە ڕابردوودا ده‌یان بازرگانی گه‌وره‌ی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون، ده‌یان تۆن ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەردا گیراوه. هه‌روه‌ها سزای لە سێدارەدانیش بۆ 130 بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و ماددانه دەرچووە.
وەزارەتی ناوخۆ ڕایگه‌یاندووه، ئه‌مساڵ به دوو ئاراستە كار دەكەن، ئه‌وانیش چاودێركردن و دەستگیركردنی بازرگانان و هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەكانه، هه‌روه‌ها دووباره شیاندنه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانی مادده هۆشبه‌ره‌كانیش هه‌نگاوێكی دیكه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دوای چاكبوونه‌وه‌یان، دووباره تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵگه بكرێنه‌وه.
یەکشەممە، 16ـی ئاداری 2025، میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا گوتی: لە ئۆپەراسیۆنێکدا دەستمان بەسەر یەک تۆن و 100 کیلۆ گرام حەبی کاپتاگۆندا گرتووە و ئەوانەشی دەستیان لەم تاوانەدا هەبووە دەستگیر کراون.