نرخی زێڕ ئاستی پێوانەیی تۆمار دەكات
نرخی زێڕ ئاستی 1900 دۆلاری بۆ ئۆنسەیەک شکاند
K24 - ھەولێر
بەهۆی هەڵكشانی گرژییەکانی نێوان واشنتن و پەکین و مەترسی زیانەکان بۆ سەر ئابووری جیهانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، نرخی زێڕ ئاستی 1900 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک شکاند و بۆ بەرزترین ئاستی 9 ساڵی رابردووی بەرزبووەوە.
نرخی زێڕ لە مامەڵە خێراکاندا بە رێژەی 0.7% بۆ 1899 دۆلار و 68 سەنت بۆ هەر ئۆنسەیەک بەرزبووەوە، لە تێکڕای هەفتەی رابردووشدا بە رێژەی 5% بەرزبووەوە.
هەروەها لە گرێبەستەکانی داهاتوودا نرخی ئەو کانزا زەردە بە رێژەی 0.4% بۆ 1897 دۆلار و 50 سەنت بەرزبووەوە.
لە بارەی کانزاکانی دیکەش، نرخی زیو بە رێژەی 0.2% بۆ 22 دۆلار 67 سەنت بۆ هەر ئۆنسەیەک بەرزبووەوە، لە تێکڕای هەفتەی رابردووشدا بە رێژەی 17% بەرزبووەتەوە.