نێچيرڤان بارزانى و محه‌مه‌د بن زايد ئال نههيان ده‌رفه‌تى سه‌رمايه‌گوزاريى ئيماراتیان له هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محه‌مه‌د بن زايد ئال نههيان، سه‌رۆكى ئيمارات، ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى ئيماراتى و كه‌رتى تايبه‌تى وڵاته‌كه‌يان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق تاوتوێ كرد، هەردوولا بيروڕايان ده‌رباره‌ى ئه‌و بوار و كه‌رتانه گۆڕييهوه كه ده‌كرێ ئيمارات له عێراق و هه‌رێمى كوردستان وه‌به‌رهێنانيان تێدا بكات.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ـی نیسانی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌بوزه‌بى، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن زايد ئال نههيان، سه‌رۆكى ئيمارات كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيمارات له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان كرده‌وه، به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌ردوولا پێويستن.
له‌مباره‌يه‌وه ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى ئيماراتى و كه‌رتى تايبه‌تى وڵاته‌كه‌يان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق تاوتوێ كرد و بيروڕايان ده‌رباره‌ى ئه‌و بوار و كه‌رتانه گۆڕييهوه كه ده‌كرێ ئيمارات له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، وه‌به‌رهێنانيان تێدا بكات.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات به فراوانى دوايين ڕووداو و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و مه‌ترسى و لێكهوتهوكانیان به‌سه‌ر دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و وڵاتانى ناوچه‌كه‌وه، باس كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و دانبه‌خۆداگرتن و دانايى له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا كرده‌وه، به جۆرێك ڕێ له ئاڵۆزى و ئاشووبى زياتر له ناوچه‌كه بگيرێت و هه‌موو لايه‌ك كار بۆ ئاشتى و سه‌قامگيرى بكه‌ن.
دۆخى سووريا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هابه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.