چوارچێوەی هەماهەنگی: کەس بۆی نییە هەڵبژاردن دوا بخات
چوارچێوەی هەماهەنگی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی داھاتووی عێراق لە وادەی دیاریكراودا دووپات دەكاتەوە.
سێشەممە، 08-04-2025، هاوپەیمانیی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەكان لە ڕاگەیەندراوێكدا جەختی لەوە کردەوە "پێویستە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا كە مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵە، بەڕێوە بچێت."
چوارچێوەی ھەماھەنگی دووپاتیشی کردووەتەوە "ھیچ لایەنێك بۆی نییە ھەڵبژاردن دوا بخات یاخود ئەو خشتە کاتییانەی بۆ پرۆسەكە دانراوە، هەڵبوەشێنێتەوە."
ھاوكات چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە حکوومەت دەکات کەشێکی لەبار بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بڕەخسێنێت، ئاسایشی هەڵبژاردنەکان دابین بکات و پاڵپشتیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بکات بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنی پرۆسەکە.
ڕۆژی دووشهممەش، 7ـی نیسانی 2025، نووری مالیكی، سهرۆكی دهوڵهتی یاسا ڕایگهیاند، به ههموو شێوهیهك دژی دواخستنی پرۆسهی ههڵبژاردنی پهرلهمانی عێراقن و نابێت دوا بخرێت.
نووری مالیكی ئاماژهی بهوهش كرد، دواخستنی پرۆسهی ههڵبژاردن، واته كهوتنی حكوومهت و پهرلهمانی عێراق و دروستبوونی بۆشایی له پرۆسهی سیاسی.