ناتانیاهۆ: پێویستە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بتەقێندرێنەوە

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: پێویستە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بەتەقێندرێنەوە.

سێشەممە 8ـی نیسانی 2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: بژاردەی سەربازیی بەردەستە ئەگەر دانووستانەکان لەگەڵ ئێران سەرکەوتوو نەبوون، دەشڵێت: تورکیا دەیەوێت بنکەی سەربازی لە سووریا دابمەزرێنێت، ئاماژەی بەوەشکرد، بوونی تورکیا لە سووریا هەڕەشەیە و دژایەتی دەکەین.

بنیامین ناتانیاهۆ دەڵێت: سەردانەکەم بۆ ئەمەریکا زۆر باش بوو، دەشڵێت: لەگەڵ ئەمەریکا ڕێککەوتووین، ئێران نابێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.