دۆمەنیکان.. 44 کەس لە یانەیەکی شەوانەدا سەقفیان بەسەردا ڕووخا و مردن
زیاتر له 40 كه‌س، له ئه‌نجامی ڕووخانی سه‌قفی یانه‌یه‌كی شه‌وانه له کۆماری دۆمەنیکان مردن؛ هاوكات ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوون.
سێشه‌ممه، 8ـی نیسانی 2025، خوان مانوێل مێندێز، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندیی ئۆپه‌راسیۆنه خێراكان به ڕۆژنامه‌نووسانی گوت، 44 كه‌س له یانه‌یه‌كی شه‌وانه له شاری سانتۆ دمینگۆی کۆماری دۆمەنیکان له ئه‌نجامی ڕووخانی سه‌قفی یانه‌یه‌كی شه‌وانه مردوون.
خوان مانوێل مێندێز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی مردووان زیاتر بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی برینی ژماره‌یه‌ك له برینداره‌كان سه‌خته.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندیی ئۆپه‌راسیۆنه خێراكان گوتووشیه‌تی، 150 بۆ 160 کەس بریندار بوونه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته كراون.
خوان مانوێل مێندێز ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، 134 بریندار به ئه‌مبوڵانس گه‌یاندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان.
