ئیدارەی ترەمپ سزای دارایی بەسەر ئەو کۆچبەرانەدا ده‌سەپێنیت کە فەرمانی دیپۆرتکردنەوەیان هه‌یه‌

ئیدارەی نوێی ئەمەریکا بە نیازە سزای دارایی بەسەر هەموو ئەو کۆچبەرانەدا بسەپێنێت کە فەرمانی دیپۆرتکردنەوەیان بۆ ده‌رچووه‌ و لە ئەگەری پابەندنەبوونیان دەست بەسەر موڵکەکانیاندا دەگیرێت.

سێشەممە، 8ـی نیسانی 2025، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کرده‌وە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بە نیازە ئەو کۆچبەرانەی فەرمانی دیپۆرتکردنەوەیان لەسەرە و  نایانەوێت لە ئەمەریکا بڕۆن، ڕۆژانە 998 دۆلار سزای داراییان بەسەردا دەسەپێنێت.

بە گوێرەی هەواڵی ئەو ئاژانسە، ئەگەر پابەند نەبن بە پێدانی ئەو سزایە، ئەوا دەست بەسەر موڵکەکانیاندا دەگیرێت.

ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەش کردووه‌، ئه‌م فه‌رمانه‌ لەسەر بنەمای یاسایەکی ساڵی 1996ده‌ركراوه‌، کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2018 لە یەکەم خولی سەرۆکایەتیی ترەمپدا جێبەجێ کرا.

باس لەوەش کراوە، ئیدارەی ترەمپ بە نیازە سزاکان بە شێوەیەکی درێژ بۆ ماوەی پێنج ساڵ جێبەجێ بکات، ئەگەری هەیە ئه‌و سزایه‌ بگاته‌ زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment