زێلێنسکی: دوو هاووڵاتی چینیمان دەستگیر کردووە کە لە بەرژەوەندیی سوپای ڕووسیا دەجەنگان

سەرۆکی ئۆکرانیا گوتی: سوپای ئۆکرانیا دوو هاووڵاتی چینی دەستگیر کردووە کە شانبەشانی سوپای ڕووسیا دژی وڵاتەکەمان دەجەنگان.

سێشەممە 8ـی نیسانی 2025، ڤۆلۆدمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، ڕایگەیاند: سوپاکەمان دوو هاووڵاتی چینی دەستگیر کردووە کە لە ڕیزەکانی سوپای ڕووسیادا بوون و دژی ئێمە دەجەنگان، ئەمەش لەسەر خاکی ئۆکرانیا ڕوویداوە، لە ناوچەی دۆنێتسک.

هاوکات زێلێنسکی داوای ڕوونکردنەوە لە چین دەکات لەبارەی ئەو دوو سەربازە، هەروەها داوای لە وڵاتانی ڕۆژئاوا کرد هەڵوێستیان هەبێت لە بەرانبەر ئەو کارەی چین.

لەبەرامبەردا سوپای ڕووسیا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئۆکرانیایان لە ناوچەیەک بە ناوی گویڤۆ لە ناوچەی کوڕسکی ڕووسیا دەرکردووە و هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر هێزەکانی ئۆکرانیا لەودیو سنوورەوە دەست پێکردووە.

 
 
Fly Erbil Advertisment