ئیلهام ئەحمەد: پرۆسەی ئاشتی کاریگەری ئەرێنی لەسەر سووریا دەبێت

ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، پرۆسەی ئاشتی کاریگەری ئەرێنی لەسەر سووریا دەبێت.
ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان، لەبارەی پرۆسەی نوێێ ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان ڕایگەیاند، ئەنجامدانی بانگەواز لەلایەن ئۆجەلانەوە زۆر گرنگ بوو، بەڵام بەداخەوە ساردبوونەوەیەک لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە هەیە لەهەمبەر بانگەوازەکە.
گوتیشی: هیوادارن تورکیا بەشێوەیەکی ئەرێنی لە پرسەکە نزیک بێتەوە، هاوکات ڕاشیگەیاند "حکوومەتی تورکیا بەرپرسیارە لە پەرەپێدانی پرۆسەکە.
ئیلهام ئەحمەد، ئاماژەی بەوەش کرد، بەشداریی هەموو لایەنەکان لە دەستپێشخەرییەکە زۆر گرنگە و پرۆسەی ئاشتی کاریگەری ئەرێنی لەسەر سووریا و وڵاتانی ناوچەکە دەبێت.