ناسریە.. شەڕێکی توند لە نێوان بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان ڕوویدا

سەرچاوەیەکی ئەمنی لەپارێزگای زیقار بڵاوی کردەوە، شەوی ڕابردوو هێزێکی ئەمنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان لە سەنتەری شاری ناسریە، دوای ڕووبەڕووبنەوەیەکی توند دەستگیرکرد.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیای ناوخۆی ڕاگەیاند، "هێزێکی ئەمنی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، لە ناوچەی ساڵحیە لە سەنتەری شاری ناسریە لەکاتی دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان، شەڕێکی توند بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە نێوانیاندا ڕوویدا، لەئەنجامدا چوار ئەندامی هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسێک بریندار بوون."

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، "هێزە ئەمنییەکان بەهۆی پێکدادانەکە داوای هێزی پاڵپشتیان کرد، دواتر تەقەیان لەسەر و قاچی بازرگانەکەی ماددەی هۆشبەر کردووە و برینداریان کردووە، ئینجا دەستگیریان کردووە"، ئاماژەی بەوەش داوە، "بەپێی ماددەی 28ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراوە و بۆ چارەکردنی برینەکانی گواستراوەتەوە نەخۆشخانە."

 

 
Fly Erbil Advertisment