ئومێد خۆشناو كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی په‌رله‌مان ده‌خاته روو
ئه‌و وه‌زیرانه ئاماده ده‌بن كه په‌یوه‌ندیدارن به‌و بابه‌تانه‌ی تاوتوێ ده‌كرێن
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ورده‌كاری له‌باره‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی په‌رله‌مان ئاشكرا ده‌كات و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، هیچ هۆكارێك نییه بۆ دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه و داواش له سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان ده‌كات ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بن.
له‌كاتی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان 24، ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و رێكه‌وتنه ئه‌نجام ده‌درێت، كه له كۆتایی مانگی رابردوو له نێوان فراكسیۆنه‌كان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: پێشتر په‌رله‌مانتاران و فراكسیۆنه‌كان چه‌ندین پێشنیاز و بۆچوونیان خستووه‌ته‌ڕوو، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و راپۆرت و پێشنیازانه كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكی په‌رله‌مان نووسراوێكی پێشكه‌ش به حكومه‌ت كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زیرانه‌ی حكومه‌ت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده بن، كه په‌یوه‌ندیدارن به‌و پرسانه‌ی تاوتوێ ده‌كرێن.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ئاشكراشی كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوێندنه‌وه بۆ چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك ده‌كرێت كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و لیژنه تایبه‌ته‌كانی په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌ش كراون.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، 5 ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆیان له‌باره‌یه‌وه ده‌كرێت، ئه‌وانیش بریتین له: تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كان، مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و هه‌ڵمه‌تی ته‌عریب كردنی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، دۆخ و قه‌یرانی دارایی و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان شاندی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن به ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان.
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش، ئاخۆی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن یان نا؟ ئومێد خۆشناو گوتی: به بڕوای ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی پارتی، پێویسته سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان به‌شداری بكه‌ن، چونكه ئه‌مه ده‌رنجامی ئه‌و رێكه‌وتنه‌یه كه پێشتر ته‌واوی فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ری رێكه‌وتوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ئه‌گه‌ری به‌شداری نه‌كردنی یه‌كێك له فراكسیۆنه‌كان، كۆبوونه‌وه‌كه تێكناچێت و وه‌ك خۆی به‌ڕێوه ده‌چێت، ته‌نیا له حاڵه‌تێكدا نه‌بێت، مه‌گه‌ر نیسابی یاسایی ته‌واو نه‌بێت. گوتیشی: هیچ هۆكارێك نییه بۆ دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه.
ئومێد خۆشناو به ئاشكرا گوتی: فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌وڵ ده‌دات، تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی كۆ نه‌بنه‌وه، كاره‌كانی په‌رله‌مان هه‌ڵپه‌سێرن، به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا فراكسیۆنی پارتی، به‌ڵكو زۆربه‌ی فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ش ئه‌و هه‌وڵه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، پارتی و یه‌كێتی هه‌ر چه‌ند جیاوازییان هه‌بێت، به‌ڵام به‌یه‌كه‌وه له په‌رله‌مان و حكومه‌ت به‌شدارن و به‌رپرسیارێتییه‌كانی قۆناغه‌كانی رابردووش له‌سه‌ر شانی هه‌ردووكیانه.
H.B