هێزێکی زۆری پۆلیس ڕەوانەی بەغدا کرا
پێگەیەکی عێراقى ئاشكراى كردووه، هێزێكى زۆری پۆلیس له تكریته‌وه ڕەوانەی بەغدا کرا و پێشبینى ده‌كرێت ئەم هێزە بۆ خۆپێشاندانى مامۆستایان به‌كار بهێنرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە، 9ـی نیسانی 2025، ماڵپه‌ڕى سۆمه‌رییه نیوزى عێراقى بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌یان ئۆتۆمبیلی "پاراستنی یاسا" له تكریته‌وه به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێ کەوتوون، تاکوو ئێستا هۆی ناردنی ئەو هێزە نەزانراوە و هیچ لایەنێکیش لەسەر ئەو بابەتە هیچی نەگوتووە، به‌ڵام پێشبینی دەکرێت ئەو هێزە بۆپێشگیریی لە خۆپێشاندانەکانى مامۆستایان به‌كار بهێنرێت.
سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه مامۆستایانى عێراق بایكۆتى ده‌وامیان كرد، دوێنێ سێشه‌ممە، 8ـی نیسانی 2025، سه‌رۆكى یه‌كێتیى مامۆستایانى عێراق، به‌شداریى له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كرد و دواتریش ئه‌نجوومه‌نه‌كه كۆمه‌ڵێك بڕیارى له به‌رژه‌وه‌ندیى مامۆستایان ده‌ركرد، به‌ڵام به‌رزكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى تێدا نه‌بوو.
هێزى پاراستنى یاسا، هێزێكى عێراقییه و سه‌ربه وه‌زاره‌تى ناوخۆیه، ئه‌و هێزه پۆلیسه له سه‌رده‌مى حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى له 2019 دامه‌زرا، ئه‌ركى سه‌ره‌كیى هێزه‌كه ڕێكخستنى خۆپێشاندان و پاراستنى خۆپێشانده‌رانه.