چین زۆرترین نەوتی لە سعوودییە کڕیووە
ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کرد
K24- هەولێر:
هاوردەکردنی نەوتی سعوودییە لە لایەن چینەوە بە رێژەی 15% زیادییکردووە، ئەمەش وایکردووە، سعوودییە ببێتە گەورەترین دابینکەری نەوت بۆ چین.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، لە مانگی شەشی ئەمساڵ، چین دوو ملیۆن و 160 هەزار بەرمیل نەوتی لە سعوودییە کڕیووە لە کاتێکدا ساڵی پار و لە هەمان مانگ، رێژەکە یەک ملیۆن و 890 هەزار بەرمیل بووە.
چین گەورەترین کڕیاری نەوتە، مانگی رابردوو ئاستێکی پێوانەیی لە کڕینی نەوت تۆمار کرد و 53 ملیۆن و 180 هەزار تۆن نەوتی کڕی.
جیا لە سعوودیە، چین هاوردەکردنی نەوتی لە بەرازیل، نەرویج و ئەنگۆلاش زیاد کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی پەتای کۆرۆنا و جەنگی ئابووری سعوودییە و رووسیا، نەوتی بەهاکەی لەدەستداوە.