تۆماس فریدمان: ناتانیاهۆ بۆ ئەوەی نەخرێتە زیندان درێژە بە هێرشەکانی سەر ‌غەززە دەدات

تۆماس فریدمان
تۆماس فریدمان

نووسەری نێوداری ئەمەریکایی تۆماس فریدمان دەڵێت: بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد ترمپ، سەرۆکی ئەمەریکا نەخشە بۆ جیهانێکی دوای ئەمەریکا و ئیسرائیل دادەڕێژن.
لەو گوتارەی لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاوی  کردووەتەوە، تۆماس فریدمان نووسیوویەتی: ناتانیاهۆ خەریکی هەوڵێکە بە ئامانجی لاوازکردنی دەسەڵاتی دادگای باڵای ئیسرائیل کە چاودێریی بڕیارەکانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسا دانان دەکات.
فریدمان دەشڵێت: ئامانجی ئەمڕۆی ناتانیاهۆ ئەوەیە، هەموو پێکهاتە سەرەکییەکانی دیموکراسی لەناو ببات، ئەو تێڕوانینە بەرپرسانی دیکەی ئیسرائیلیش هەیانە.
لە نووسینەکەیدا، تۆماس فریدمان، ئاماژەی بەوە کردووە، ناتانیاهۆ خۆی تۆمەتبارە بە گەندەڵی. ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل و ژمارەیەکی زۆری ئەو خانەوادانەی کەسوکاریان وەک بارمتە لە دەستی حەماسدان، ناتانیاهۆ بەوە تۆمەتبار دەکەن، درێژە بە شەڕی غەززە دەدات بۆ ئەوەی یەهوودییە توندەڕەوەکان کە وایان کردووە هێشتا ناتانیاهۆ لە دەسەڵات بمێنێتەوە، ڕێگریشیان لەوە کردووە بخرێتە بەندیخانە.
فریدمان دەڵێت: درێژەدان بە شەڕی سەر غەززە، کارەکانی ئەو لیژنەی لێکۆڵینەوەیە دوا دەخات کە دەیانەوێت لێکۆڵینەوە لە هۆکانی ئەو شەڕە پڕ لە کاولکارییە بکەن کە دروستی کردووە لەماوەی دەسەڵاتی خۆیدا، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ شکستی لە سیاسەت.
تۆماس فریدمان نووسیوویەتی: ناتانیاهۆ و ترمپیش. خۆیان لەسەرووی لێپرسینەوە دەبینن و ناتانیاهۆ پێی وایە هیچ شتێک ناتوانێت بیڕوخێنێت.
دەڵێت: ناتانیاهۆ، بیرکردنەوەکانی دەیباتە خواری خوارەوە، وەک ئەو ڕووداوەی مانگی لەماوەی ڕابردوو ئەنجامی دا، سووپای ئیسرائیل 15 کارمەندی فریاگوزاری و بەهاناوەچوونی لە باشووری غەززە کوشت، دەڵێت: ئەو ڕووداوەی زۆرینەی ئەفسەرانی سووپای ئیسرائیل بە ڕۆژنامەی گارتسیان ڕاگەیاندبوو، لێدوانەکانی ئیسرائیل لەبارەی ئەو ڕووداوە هەمووی درۆ بوون.
فریدمان دەشڵێت: ئەوەی لە ئەمەریکا و ئیسرائیل ڕوو دەدات، تەنها قەیرانێکی سیاسی نییە، بەڵکو گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە ناسنامەی هەردوو دەوڵەت.