هێگسێت هەڕەشە لە ئێران دەکات و دەڵێت بڕیارەکەمان بۆ ئەوان جێ هێشتووە
پێت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەوە ئێرانە بڕیار دەدات بە ناردنی فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی ئەم دواییەی ئەمەریکا بۆ دوورگەی دیێگۆ گارسیای زەریای هیندی، هیواشی خواست دانوستانەکانی ئەمەریکا و ئێران لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی تاران ببێتە هۆی چارەی ئاشتیانە.
بەرپرسانی ئەمەریکا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، واشنتن لە مانگی ئاداردا شەش فڕۆکەی بۆمهاوێژی بی-2ی گواستووەتەوە بۆ بنکەیەکی سەربازیی هاوبەشی ئەمەریکا و بەریتانیا لە دوورگەی دیێگۆ گارسیای ئۆقیانووسی هیندی، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەمەریکا هەڵمەتی بۆمبارانی ئەمەریکا لە یەمەن و پەرەسەندنی گرژییەکانی لەگەڵ ئێران زیادی کردووە.
لە ئینفۆنتۆری هێزی ئاسمانی ئەمەریکادا تەنیا 20 فڕۆکەی بۆمبهاوێژی لەم جۆرە هەیە.
ئەم فڕۆکەیە توانای خۆدزینەوە لە ڕادار و هەڵگرتنی قورسترین بۆمبی ئەمەریکی و چەکی ئەتۆمی هەیە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا جێگیرکردنی فڕۆکە بۆمبهاوێژەکان بە مەبەستی ناردنی پەیامێک بووە بۆ ئێران، هێگسێت گوتی: ئێمە ڕێگەیان پێ دەدەین بڕیار بدەن، پەیامێک بۆ هەمووان دەنێرێت.
لە میانی سەردانەکەیدا بۆ پەنەما، هێگسێت گوتیشی: سەرۆک ترەمپ ڕوونی کردووەتەوە، ئێران نابێت بۆمبی ئەتۆمی هەبێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو وتووێژی ڕاستەوخۆی ئەمەریکا و ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکرێت و هۆشداریشی دا لەوەی ئەگەر دانوستانەکان شکستیان هێنا، ئێران تووشی مەترسی گەورە دەبێت.