ترەمپ بڕیاری سەپاندنی باجە گومرگییەکانی هەڵپەسارد
دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاری سەپاندنی باجە گومرگییەکانی لەسەر وڵاتان بەدەر لە چین، بۆ ماوەی سێ مانگ هەڵپەسارد.
ئەو بڕیارە لەناکاوەی دۆناڵد ترەمپ، چین ناگرێتەوە کە باجە گومرگییەکانی بەڕێژەی سەدا 125 زیاد کردووە.
دۆناڵد ترەمپ، شەڕی گومرگی دژی هاوبەشە بازرگانییەکانی خۆی ڕاگرت، لەگەڵ کەمکردنەوەی ڕێژەیەکی زۆری ئەو باجانەی کە دیاریی کردبوو، لە ماوەی 90 ڕۆژدا، دەڵێت، بەمەش دەرفەتی دیالۆگ و گفتوگۆ دەدات لەبارەی کێشە بازرگانییەکان.
چوارشەممە 9ـی نیسانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتی تروس، بڵاوی کردەوە، لەبەرئەوەی چین ڕێز لە بازاڕە جیهانییەکان ناگرێت، لێرەوە ئەو باجە گومرگییە زیاد دەکەم کە لەلایەن ئەمەریکاوە بەسەر چیندا سەپێنراوە لە 104%ـەوە بۆ 125%، کە دەستبەجێ کاریگەر دەبێت.