گورگه سامناكه‌كان دوای 10 هه‌زار ساڵ گه‌ڕێنرانه‌وه
له یه‌كێك له تاقیگه بایۆلۆجییه‌كانی ئه‌مەریكا جۆره گورگێكی له‌ناوچوو دووباره زیندوو کرایەوە. ئه‌م جۆره گورگه ناوی "دایه‌ره" و 10 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ناو چووه.
زانایان به وه‌رگرتنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و گورگەیان له شریتی 'دی ئێن ئه‌ی' ئێسكی دۆزراوه وه‌رگرتووه و له ڕیگه‌ی بۆماوه‌ییه‌وه له 'دی ئین ئه‌ی' گورگی خۆڵه‌مێشیدا چێنراوه و تاوه‌كو ئیستا سێ بێچوە گورگی لێ له دایك بووه.
هه‌ندێك له زانایانیش پێیان وایه ئه‌مه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئەوە گیانلەبەرە له‌ناوچووە نییه، به‌ڵكوو دروستكردنی ئاژهڵیكه تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وی تێدایه.