ئەمەریکا کۆنترۆڵی جووڵەی دۆلار لە بانکەکانی عێراق دەکات

بەگوێرەی زانیارییەکان بانکی جە پی مۆرگان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ نوێنەرانی عێراق پێی ڕاگەیاندوون کە ئامادەییان هەیە بێنە ناو ژێرخانی بانکیی عێراقی و سەرپەرشتیی چاکسازیی پرۆسەی جووڵەی دۆلاردا بکەن.

دانێل زیلکۆ، جێگری بەڕێوەبەری جەی پی مۆرگان، دڵنیایی داوە، کە وەبەرهێنان لە ژێرخانی بانکیی عێراقدا دەکەن و هەوڵی پێشخستنیشیان دەدەن. 

هەرچەندە تاوەکوو ئێستا سیستمی بانکیی عێراق بە چوار قۆناغدا تێپەڕیووە و لە هیچ کام لە قۆناغەکانی ڕابردووی بانکەکەدا بەم جۆرە جەخت لە چاکسازی و سزادانی بانکەکان نەکراوەتەوە، جگە لەوەش لە ڕۆژی 11ی شوباتی 2023ـی بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، بانکی جەی پی مۆرگان، ئاسانکاری بۆ سیستمی بانکی ناوەندیی عێراق بکات تاوەکو پارە بۆ چین ڕەوانە بکات، ئەوەش بەمەبەستی پارەدارکردنی ڕاستەوخۆی هاوردەی کاڵای کەرتی تایبەت بوو.