دۆمەنیکان.. ژماره‌ی قوربانییانی ڕووخانی سه‌قفی یانه‌یه‌كی شه‌وانه بۆ 218 كه‌س به‌رز بووه‌وه
ژماره‌ی قوربانییانی یانه‌یه‌كی شه‌وانه له کۆماری دۆمەنیکان تا دێ به‌رز ده‌بێته‌وه؛ هاوكات نزیكه‌ی 200 كه‌سی دیكه‌یش له‌ژێر داروپه‌ردوودا ده‌دۆزرێنه‌وه.
پێنجشه‌ممه، 10ـی نیسانی 2025، خوان مانوێل مێندێز، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندیی ئۆپه‌راسیۆنه خێراكان به ڕۆژنامه‌نووسانی گوت، ژماره‌ی قوربانییانی یانه‌یه‌كی شه‌وانه له کۆماری دۆمەنیکان بۆ 218 كه‌س به‌رز بووه‌وه.
خوان مانوێل مێندێز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، 189 كه‌سی دیكه‌یان له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه ڕووخاوه‌كه‌ی یانه شه‌وانه‌كه ڕزگار كردووه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی كۆماره‌كه‌یان كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندیی ئۆپه‌راسیۆنه خێراكان باسی له‌وه‌ش كرد، لێكۆڵێنه‌وه‌كان له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی ڕووداوه ده‌ستیان پێ كردووه و حكوومه‌ت هه‌ست به خه‌مبارییه‌كی زۆر ده‌كات له ئاستی ئه‌م ڕووداوه‌دا.
سێشه‌ممه، 8ـی نیسانی 2025، خوان مانوێل مێندێز گوتی، 44 كه‌س له یانه‌یه‌كی شه‌وانه له شاری سانتۆ دمینگۆی کۆماری دۆمەنیکان له ئه‌نجامی ڕووخانی سه‌قفی یانه‌یه‌كی شه‌وانه مردوون.
خوان مانوێل مێندێز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی مردووان زیاتر بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی برینی ژماره‌یه‌ك له برینداره‌كان سه‌خته.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندیی ئۆپه‌راسیۆنه خێراكان گوتووبووی، 150 بۆ 160 کەس بریندار بوونه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته كراون.
خوان مانوێل مێندێز ڕوونیشی كردبووه‌وه، 134 بریندار به ئه‌مبوڵانس گه‌یاندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان.
