مەلا بەختیار: له كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی و یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت لۆژیك زاڵه

سیاسه‌تمه‌دارێك ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه‌موكووڕییه‌كی زۆر له هاوبه‌شیی نێوان كورد، شیعه، سوننه و پێكهاته‌كانی دیكه له سیسته‌می سیاسی عێراقدا دروست بووه؛ ده‌شڵێت، عێراق لۆژیكی سه‌ربازیی به‌رانبه‌ر به كورد به‌كار هێناوه؛ باس له‌وه‌ش ده‌كات، یه‌كێتی پێویستی به ڕزگاركردن هه‌یه.
پێنجشه‌ممه، 10ـی نیسانی 2025، مه‌لا به‌ختیار، سیاسه‌تمه‌دار له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تی كوردستان24ـدا گوتی، ئه‌مه‌ریكا پێشه‌نگی گۆڕانكارییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و هێزه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ئاراسته ده‌كات، هاوكات دیار نییه ڕه‌هه‌نده‌كانی ئه‌و نه‌خشه و دیزانینهی بۆ گۆڕنكارییه‌كانی ناوچه‌كه دانراون، تا چه‌نده له قازانجی هه‌رێمی كوردستاندایه، كه له یه‌ك كاتدا هه‌م گه‌شبینی و هه‌م ڕه‌شبینییان تێدایه.
مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر گۆڕانگارییه‌كان به دیموكراسییه‌وه نه‌به‌سترێنه‌وه، ده‌بێته دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان سیاریۆكانی جه‌نگیی سارد و دواتریش، كه‌واته ئه‌م گۆڕانكارییانه ناتوانن كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی گه‌لانی ناوچه‌كه چاره بكه‌ن.
مه‌لا به‌ختیار له باره‌ی دۆخی سیاسی ناوخۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گوتی، هیچ به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا نییه و له زۆربه‌ی بڕیاره‌كانیش ناڕازییه، به‌ڵام داوایان لێ دەکات هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه فریای بكه‌ون و له‌م دۆخه‌ی تێیدایه ڕزگاری بكه‌ن و بیكهنەوە حزبێكی فره‌مینبه‌ر.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره گوتیشی، جۆرێك له هاوبه‌شیی له عێراق ماوه و به‌یه‌كجاری له‌ناو نه‌چووه، به‌ڵام كه‌موكووڕییه‌كی زۆر له هاوبه‌شیی نێوان كورد، شیعه، سوننه و پێكهاته‌كانی دیكه له سیسته‌می سیاسی عێراقدا دروست بووه.
مه‌لا به‌ختیار جه‌ختیشی كرده‌وه، كورد له دوای ڕیفراندۆمه‌وه كێشه‌ی زۆری بۆ له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دروست كرا و ده‌ستوور به لاوهنه نرا و ده‌رگاكانی گفتوگۆ و دانوستان به ڕووی كورد داخران، ده‌كرا ئه‌وه‌ی به هێز مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت له ڕێگه‌ی دیپلۆماسییه‌وه یه‌كلایی بكرایه‌وه. ئه‌وه‌ی كه كرا، دووباره‌كردنه‌وه‌ی لۆژیكی سه‌ربازیی بوو هاوشێوه‌ی سه‌رده‌مه‌كانی پاشایه‌تی، عه‌بدولكه‌ریم قاسم، عهبدولهسهلام عارف و به‌عسییه‌كان بوو بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كورد.
ڕوونیشی كرده‌وه، ئێستا لۆژیكی سه‌ربازیی له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه به‌رانبه‌ر به كورد لاواز بووه و وه‌كوو چه‌ند ساڵی ڕابردوو نه‌ماوه، كه ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ لاوازبوونی عێراق و تێوه‌گلانی له چه‌ندین كێشه و ئاڵۆزی و فریای سه‌پاندنی هێز و هه‌ژموونی سه‌ربازیی ناكه‌وێت به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام تاوه‌كوو سیسته‌می سیاسی له قۆناغی دیموكراسیی بۆ دیموكراتیزه‌كردن، كورد هه‌میشه ده‌بێت له گۆڕانكارییه‌كان به گومان بێت.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره باسی له‌وه‌ش كرد، كشانه‌وه و به‌شدارینه‌كردنی ڕه‌وتی سه‌در له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق زیان به پرۆسه‌ی دیموكراسی له عێراق ده‌گه‌یه‌نێت، هاوكات مه‌ترسیش دروست ده‌كات، كه هۆیه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌ی دیار نین و ڕه‌نگه ئه‌گه‌ری نهێنیی له پشته‌وه‌ی هه‌بێت.
مه‌لا به‌ختیار له كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت له بری توندوتیژی، لۆژیك زاڵه.
ناوبراو له باره‌ی دۆخی ناوخۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هێمای بۆ ئه‌وه كرد، كێشه له‌ناو بزووتنه‌وه‌كه هه‌یه و دۆخی باش نییه و جیابوونه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی، سروشتی نه‌بوو و كاتیی جیابوونهوهیشیان گونجاو نه‌بوو.
مه‌لا به‌ختیار له باره‌ی شه‌ڕی غه‌ززه‌وه، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا ئیسرائیل ماوه‌ی چل ساڵه خۆی بۆ كه‌تنێكی عه‌ره‌ب، یاخود حه‌ماس و حزبوڵڵا ئاماده ده‌كات، تا ئه‌وه‌ی له 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023 ڕووی دا و له ئه‌نجامدا نزیكه‌ی 40 بۆ 50 سه‌ركرده‌ی حه‌ماس و حزبوڵڵا كوژران كه مایه‌ی دڵخۆشی نییه و "من هیچ دڵم پێ خۆش نییه."
گوتیشی، له عێراق دوو ده‌وڵه‌ت هه‌یه، یه‌كه‌میان ده‌وڵه‌ته فهرمییهكهیه و سوودانی كه تا ئێسته وڵاتی له شه‌ڕی ناوچه‌كه پاراستووه، سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، دووه‌میشیان ده‌وڵه‌تی قووڵه كه حه‌شد و گرووپه چه‌كداره‌كان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ده‌نگنه‌دان به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه، درێژكراوه‌ی جێبه‌جێنه‌كردنی مادده‌ی 140 و نه‌ناردنی پشكی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به سه‌ربازگه‌كردنی كه‌ركووك و خانه‌قین و ده‌یان ڕه‌فتار و سیاسه‌تی دیكه‌ی حكوومه‌تی عێراقه.