چین باجی گومرگی سەر کاڵاکانی ئەمەریکا بۆ سەدا 125 بەرزدەکاتەوە
چەند کاتژمێرێکی کەم بەسەر بڕیارەکانی کۆشکی سپی تێپەڕی کرد بۆ بەرزکردنەوەی باجی گومرگی بەڕێژەی سەدا 145 لەسەر کاڵای کاڵای چینی، پەکین وەڵامی دایەوە.
هەینی 11ـی نیسانی 2025، وەزارەتی دارایی چین ڕایگەیاند: باجی گومرگیان لەسەر کاڵای ئەمەریکی لە ڕێژەی سەدا 84 بەرزکردووەتەوە بۆ سەدا 125.
وەزارەتی دارایی چین ئاشکرای کردووە، ئەو بڕیارە لە سبەی شەممەوە دەچێتە واری جێبەجێکردن، وەزیری دارایی دووپاتی کردەوە، تا کۆتایی لە شەڕکردن بەردەوام دەبن ئەگەر واشنتن پێداگر بێت لە زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی خۆی.
سەرباری ئەو هەنگاوەی ئەمەریکا، چین دووپاتی دەکاتەوە، ئەو باجە گومرگییانەی ئەمەریکا، ئابووری و
سەرەڕای ئەم هەنگاوەی ئەمەریکا، چین پێیوایە باجی گومرگی ئەمەریکا پێچەوانەی یاسا و لۆژیکی ئابوورییە.
چین ڕوونیشیکردەوە، ئەگەر ئەمەریکا بەردەوام بێت لە سەپاندنی باجی گومرگی زیادە، ئەوا پشتگوێی دەخەن، چونکە شەڕی گومرگی گۆڕاوە بۆ یاری ژمارە و دەبێتە مایەی پێکەنین.