زەمالەى خوێندنى ماستەر و دكتۆرا لە چین ڕاگەیەنرا

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی ئاماژه بهوه دهكات، کۆماری چینی میللی زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆراى پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووه، بۆ ئهم مهبهستهش مامۆستا، فهرمانبهران و هاووڵاتییان ئاگادار دهكاتهوه ئهگهر خواستی خوێندنیان ههیه، داواكارییهكانیان پێشكهش بكهن.
ههینی، 11ـی نیسانی 2025، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی حكوومهتی ههرێمی كوردستان له ڕاگهیهنراوێكدا، مامۆستا و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار كردهوه کۆماری چینی میللی زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆراى پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە و هەر کەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانى چین هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە داواکاری لە ڕێگەی لینکى هاوپێچ پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن:
تێبینی: وەزارەت تەنیا کار لە سەر بەرنامەی ماستەر و دكتۆرا دەکات.
- مەرجى چین بۆ هەردوو بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا:
1- داواکار دەبێت دانیشتووی هەرێمی کوردستانی عێراق و هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
2- داواکاری دەبێت تەمەنی لە 45 ساڵ کەمتر بێت و ڕەوشی تەندروستی باش بێت.
3- فەرمانبەر لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە بە لانی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەیه، هان دهدرێت بۆ پێشكهشكردن بۆ ئهم زهمالهیه.
- دۆکیومێنتی پێویست بۆ پێشکەش کردن:
1- بڕوانامەی دەرچوون کە پشتڕاست کرابێتەوە لەلایەن وەزارەتەکەمان و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نووسینگەی پشتراستکردنی بڕوانامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
2- بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خاڵی یەکەم.
3- بڕوانامەی تایبەت بە نەبوونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاکی کە لەلایەن وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پشتڕاست کرابێتەوە.
4- بڕوانامەی تەندروستیی کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نووسینگەی پشتڕاستکردنی بڕوانامەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان، پشتڕاست كرابێتهوه.
5- تێستی زمانی ئینگلیزی وەکوو؛ تۆیفڵ و ئایڵتس.
6- دوو نوسراوی (Recommendation) لەلایەن مامۆستایانی زانکۆکەی یان لە شوێنی کار.
7- پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچوونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.
8- سی ڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواکار.
9- هەر دۆکیومێنتێکی تر کە لە پرۆسەی پێشکەش کردن داوا کرابێت.
بۆ هەر پرسیارێک پەیوەندیی بەم ژمارە تەلەفۆنە (009647511378422) یاخود سهردانی ئهم ئیمێلە ([email protected]) بکەن.
مەرج و داواکارییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی:
ماستەر
● پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
● پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
● پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بکالۆریۆسی لە 65 کەمتر نەبێت.
● ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
● داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
● کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
● کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
● پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ، تەنیا لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (چین) دەبێت.
تێبینی: بۆ ئەو ئهوانهی داواکاری پێشکەش دەکەن، دوای پێشکەشکردنی داواکارییەکەیان لە ڕێگەی ئۆنلاین، دەبێت تا نیوەڕۆى ڕۆژی (5/5/2025)، ئەم زانیارییانەی خوارەوە بۆ ئەم ئیمێڵە ڕەوانە بکەن ([email protected]):
لە سەرەوە وشەی (MOFCOM) بنووسرێت ئینجا ئەم زانیارییانەی خوارەوە بە زمانی ئینگلیزی ڕەوانە بکرێت:
● ناوی تەواو وەک ئەوەی لە پاسپۆرت نوسراوە.
● شوێنی کار.
● بەرنامەی پێشکەشکراو، واتا ماستەر و دكتۆرا لە ...
● كۆپی ههموو ئهو دۆكۆمێنتانهی بهكار هێنراوه بۆ پێشكهشكردن له یهك PDF
● دوای پێشکەشکردنی لە ڕێگەی ئۆنلاین، دەبێت شاشەکە سکرین شۆت بکات و وێنەکەی بنێرێت.
● وێنەیەک لە تێستی زمانی ئینگلیزی تۆیفڵ یا ئایڵتس.
● ئیمێڵ.
● تەلەفۆن.
دکتۆرا
● پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
● پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە، بەڵام بۆ دەرچووانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی کەم (5) ساڵ خزمەتی هەبێت.
● دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە 70 کەمتر نەبێت.
● ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
● داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
● کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
● کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن و وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت. بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
● پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ، تەنیا لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە دەبێت.
تێبینی: بۆ ئەو ئهوانهی داواکاری پێشکەش دەکەن، دوای پێشکەشکردنی داواکارییەکەیان لە ڕێگەی ئۆنلاین، دەبێت تا نیوەڕۆى ڕۆژی
(5/5/2025)، ئەم زانیارییانەی خوارەوە بۆ ئەم ئیمێڵە ڕەوانە بکەن ([email protected]):
سەرەتا وشەی (MOFCOM) بنووسرێت، ئینجا ئەم زانیارییانەی خوارەوە بە زمانی ئینگلیزی ڕەوانە بکرێت.
● ناوی تەواو وەک ئەوەی کە لە پاسپۆرت نووسراوە.
● شوێنی کار.
● بەرنامەی پێشکەشکراو، واتا ماستەر یا دکتۆرا لە ...
● كۆپی ههموو ئهو دۆكۆمێنتانهی بهكار هێنراوه بۆ پێشكهشكردن له یهك PDF
● دوای پێشکەشکردنی لە ڕێگەی ئۆنلاین، دەبێت شاشەکە سکرین شۆت بکات و وێنەکەی بنێرێت.
● وێنەیەک لە تێستی زمانی ئینگلیزی تۆیفڵ یا ئایڵتس.
● ئیمێڵ.
● تەلەفۆن.
تێبینی:
✔ هەر کەسێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تێدا نەبێت، مۆڵەتی خوێندنی پێ نادرێت.
✔ تکایە بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن، دواتر دەتوانن پەیوەندی بە کونسوڵخانەی گشتیی وڵاتی چین لە هەولێر لە ڕێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆن و ئێمێڵەی خوارەوە بکەن:
تەلەفۆن: 07511378422
ئیمێڵ: [email protected]