لە باکووری کوردستان و تورکیا بەهۆی بەفر پشوو ڕاگەیەنرا
لە کاتێکدا هەمووان چاوەڕێی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمان، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە لە تورکیا پشوو ڕاگەیەندرا.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ناوەڕاستی مانگی نیسان، لە کاتێکدا هەمووان چاوەڕێی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و هاتنی کەشوهەوای بەهار دەکەن، لە تورکیا زستان گەڕاوەتەوە.
کەشناسی هۆشداریی بۆ 25 پارێزگا دەرکردووە کەشوهەوایان نالەبار دەبێت، هاوکات شەپۆلێکی بەفر چەند پارێزگایەکی تورکیای گرتووەتەوە و لە ئەنقەرە بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە لە ناوەندەکانی خوێندنی پارێزگاکە پشوو ڕاگەیەندراوە.
هاوکات مەنسور یەڤاش، سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئەنقەرە ڕایگەیاندووە، سەرجەم هێزەکانیان لە ئامادەباشیدان بۆ هەر حاڵەتێکی لەنەکاو.
کەشناسی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە و سبەینێ یەکشەممە، 13-04-2025، کاریگەریی شەپۆلی بەفربارین لەسەر ئەنقەرە بەردەوام دەبێت. شەپۆلەکە باکووری کوردستانیشی گرتووەتەوە و لە چەند پارێزگایەک بەفرێکی زۆر باریوە.