ئەڵمانیا.. ئافرەتێک دوای 20 ساڵ مۆڵەتی شۆفێری وەردەگرێت

دوای 20 ساڵ لە هەوڵدان، ئافرەتێکی ئەڵمان خەڵکی شاری هامبۆرگ لە تەمەنی 40 ساڵی بوە خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری.
ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاوی کردۆتەوە، کە ئەلێکساندرا، خەڵکی شاری هامبۆرگە و لە تەمەنی 20 ساڵیەوە دەستی کردووە بە ڕاهێنان و لێخوڕینی ئۆتۆمبیل بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری، بەڵام بەهۆی خراپی ئاستی لە لێخوڕینی ئۆتۆمبیل نەیتوانیوە لە تاقیکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری سەرکەوتووبێت.
ئەو ئافرەتە کۆڵی نەداوە و دوای 200 کاتژمێر لە لێخوڕینی ئۆتۆمبیل و 20 ساڵ لە ڕاهێنان و خەرجکردنی 10 هەزار یۆرۆ، دواجار لە تاقیکردنەوەکە سەرکەوتوو بووە و بۆتە خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری.
مۆڵەتی شۆفێریی لە ئەڵمانیا لەبەر تاقیکردنەوە تیۆری و پراکتیکیە ئاڵۆزەکەی بە یەکێک لە مۆڵەتە قورسەکانی جیهان دادەنرێت، نرخیشی لە سەرووی سێ هەزار یورۆیە.
